Kurdiska

ڤێستئارڤێت Västarvet – کارگێڕیی هەرێمی خۆرئاوای یۆتەلاند بۆ سروشت و کەلەپور

سەرەتا : بەخێربێن بۆ بەشداریکردن لە کاروبارو چالاکی ڤێستئارڤێت! ئێمە گەورەترین کارگێڕی هەرێمیین بۆ سروشت و کەلەپور لە تێکڕای سویددا و بەشێکین لە هەرێمی خۆرائاوای یۆتەلاند.

دەقی سەرەکی: گرنگترین ئەرکی ڤێستئارڤێت بریتیە لەوەی کە سروشت و کەلەپور لە هەرێمی خۆراوای یۆتەلاندا بخاتە بەردەست خەڵکان و بە زیندوویی بیانهێڵێتەوە.  ئێمە لە هەر هەموو 49 شارەوانیەکەی هەرێمەکەدا کاردەکەین و سروشت و کەلەپور بە هەردوو  شێوەی دیجیتاڵ و فیزیکی دەخەینە بەرچاوان. 

مۆزەخانەکان و ئامانجی سەردان

ڤێستئارڤێت بەرپرسیارە لە شەش ئامانجی سەردان لە هەرێمی خۆرئاوای یۆتەلاندا:

 

  • کارگەی فۆرشڤیک Forsviks bruk لە باکوری کارلسبۆری Karlsborg بەشێکە لە لانکەی پیشەسازی سویدی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە 600 ساڵ. پیشانگاکان دەربارەی چالاکیەکانی کارگەکەیە لە میانەی سەردەمە جیاوازەکاندا هەروەها دەربارەی ئەو مرۆڤانەیە کە لێرە ژیاون و کاریان کردووە.
  • مۆزەخانەی مێژووی سروشتیی یۆتۆبۆری بریتیە لە کۆنترین مۆزەخانەی شارەکە و باس لە  ئاژەڵ و سروشت و مێژووی پەیدابوونیان دەکات و فرەجۆری بایۆلۆجی و مانەوەیان بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت. لێرە بۆ نموونە تاکە شینە نەهەنگی blåval لێکدراوی لە جیهاندا لێیە کە نەهەنگی مالمیە  Malmska valen، بە هەمان شێوە شێری سیمبا  Simba، پەیکەرە ئێسکی داینەسور و چەندین شتی تری سەرنجڕاکێشی لێیە کە هەستیان پێدەکرێت.
  • مۆزەخانەی لوێدئوێسێLödöse museum  کە لە سەروو یۆتۆبۆریەوەیە، کە بە دیتنی دەتوانیت بە سەدەکانی ناوەڕاست زیاتر ئاشنابیت. لێرە چەندین  دۆزراوەی مێژوویی لێیە کە لە میانەی هەڵکەندنی ئەرکیۆلۆجی ناوچەی لوێدئوێسێ دۆزراونەتەوە - بۆ نموونە پێڵاو، دراو، چەک، مارکەی گەشتە پیرۆزاەکان و کەلوپەلی ڕۆژانە.
  • ئیشی دەست و چاودێری بیناسازی کە لە کۆشکی نێێس Nääs slott لە شارەوانی لێڕومە Lerum ، سەنتەرێکی زانستیە کە بەتایبەت تیشک دخاتە سەر ئیشی دەست و بەرگەگرتنی. لێرە دەتوانیت ئامۆژگاری بە خۆڕایی بەدەست بهێنیت سەبارەت بەوەی چۆن ئاگات لە خانوبەرە دەبێت، دەتوانیت کتێب لە کتێبخانەکەدا بدۆزیتەوە، سەردانی پیشانگاکانی بکەیت، بچیتە کۆرسێکی فێرکاری هەروەها چەندین ئیشی دەست و مەتریاڵی پاراستنی خانوبەرە  لە فرۆشگاکەیدا بکڕیت.
  • مۆزەخانەی ڤیتلیکێVitlycke museum  دەکەوێتە ناو ئاسەواری جیهانی تانومەوەTanums världsarv  لە باکووری بوهوسلێندا  Bohuslän. نەخشی سەر بەردەکانی ئەم شوێنە لە جیهاندا بەناوبانگن و جگەلەوەش دەرفەتێک بۆ مرۆڤ دەڕەخسێنێت کە هەست بە چۆنیەتی ژیان لە سەردەمی برۆنزیدا بکات بە تەماشاکردنی پێشانگاکانی،هەروەها لە حەوشەکەشیدا بە گەڕان باناو باخچەی سەردەمی برۆنزیدا.
  • لە مۆزەخانەی ڤێنشبوریدا Vänersborgs museum چەندین کەلوپەل بەدی دەکەیت کە لە چەندین کوچەوکەناری جیهانەوە هێنراون. لێرە دەتوانیت ئاسەواری گەڕیدەناسەکانی ساڵانی 1800 بەدی بکەیت هەر لە تابوتی فیرعەونی میسڕی، باڵندەی ئەفریقی، پۆرشەلینی چینی، هونەری ئەوروپیەوە،  تا ئاژەڵ و کانزای ووڵاتانی باکووریش.

چوونە ژوورەوە بۆ هەموو ئامانجەکانی سەردان بە خۆڕایی یە.

چالاکی و کاروباری هەرێم

ڤێستئارڤێت لە سەر ئەم بابەتانەش کاردەکات:

  • ئەرکیۆلۆجی: ڤێستئارڤێت چەندین ئەرکی ئەرکیۆلۆجی ئەنجامدەدات، بۆ نموونە لێکۆڵینەوە، شرۆڤەی کەلتوری سروشتی مێژوویی، هەڵسەنگاندنی سەرەتایی و پێناسە بۆ ئاکامە ژینگەییەکان دەکات.
  • چاودێری بیناسازی: ئاسەوارناسانی ڤێستئارڤێت دەتوانن وەڵامی چەندین پرسیار بدەنەوە دەربارەی نەریتی بیناسازی، مەتریاڵ ومێتۆدەکانی ئیشی دەست.  ئەوان زانیاریان هەیە دەربارەی نۆژەنکردنەوە بە ووریایی، چاودێری و پاراستنی بینا، کۆنتڕۆلکردن، بەرنامەی چارەسەر، جەرد و چەندین شتی تر.     
  • پاراستن: ستۆدیۆی پاراستنی سویدیی خۆرئاوا کە لە گەملستانە Gamlestaden لە یۆتۆبۆری گەورەترین ئاتالیێی پاراستنە لە سوید. ئەوان دەتوانن لە کاروباری پاراستن و تازەکردنەوەی کەلوپەلی کەلتوری مێژوویی، کۆکردنەوە و دامەزراندنەوەی ژینگەدا یارمەتی بدەن، جگە لەوە ئەوان دەتوانن لە کاروباری نەخشەدانان و دانانی ستراتیجییشدا یارمەتی بدەن کە چۆن مرۆڤ بتوانیت ئاگای لە ژینگەی کەلتوری بێت.
  • ژینگەی کەلتور: ژینگەی کەلتور بەشێکی گرنگە لە ژێرخانی بیناسازی پارێزگاکە – ئەمەش ژینگەیەکی باشی ژیان دەهێنێتە گۆڕێ، هەروەها ناسنامەیەک بە دەڤەرەکە دەبەخشێت. ڤێستئارڤێت بە شێوازی جۆراوجۆر لەگەڵ سروشت و ژینگەی کەلتوریدا  مامەڵەدەکات وەک سەرچاوەیەک لە داڕشتنی نەخشەوپلاندا بۆ کۆمەڵگا.
  • ژینگەی سروشت: لە نێو ژینگەی سروشتدا ڤێستئارڤێت کار لەسەر کۆمەڵە پرسێک دەکات دەربارەی هەڵکەوتەی سروشت، بەهاکانی سروشت و بایەخەکانی بۆ بەدیهێنانی گەشەکردنێکی بەرگەگری کۆمەڵگا. زیندەوەرناسەکانی ڤێستئارڤێت بە کاروباری جەردکردن، دیاریکردنی جۆرەکانی زیندەوەرانەوە خەریکن، هەروەها ڕینمایی دەکەن و کۆمەڵە پروڤێک وەردەگرن. ئەوان چەندین کۆرس و خولی فێرکاری دەکەنەوە.
  • کۆمەڵە پیشانگایەکی پەروەردەیی: ڤێستئارڤێت کار لەسەر کردنەوەی کۆمەڵە پێشانگایەک دەکات لەسەر بنەمای پەروەردەیی کە بەناوچەکاندا دەیگێڕن لە هەموو هەرێمی خۆرائاوای یۆتەلاندا. چالاکیەکە لەسەر بناغەی هاریکاری لەگەڵ هەر 49 شارەوانیەکەی هەرێمەکەدا داڕێژراوە.
  • ئیشی دەست: ڕاوێژکارانی ئیشی دەستی ماڵەوە کۆمەڵە چالاکیەک دەخەنە ڕوو لە بابەتی ڕێنماییکردن، خوێندنی کۆرس و فێرکاری، پڕۆسە – و پشتگیری گەشەکردن، پڕۆگرام، پیشانگا، ڕایەڵەی پەیوەندی، و پەیوەندی دروستکردن لەم بوارەدا. ئامانجی کارەکە ئەوەیە کە دەرفەت بە هەمووان بدرێت بۆ بەشداریکردن وە پەرەبدرێت بە کەڵک وەرگرتن و خۆشحاڵی لە ئیشی دەستدا.       
  • گەشەکردن و پڕۆسەی پشتگیری: کاروباری گەشەسەندن لە بواری سروشت- و کەلەپور لە هەرێمەکەدا ڕادەپەڕێنێت. مەرامەکە بریتیە لە پشتگیریکردن و یاریدەدانی پڕۆژە و چالاکیەکان هەروەها وەک سەرچاوەیەکی دیاریش وایە لە تێکڕای شارەوانیەکانی هەرێمی خۆرئاوای یۆتەلاندا.

ڕێکخستن

ڤێستئارڤێت ڕێکخراوێکە سیاسیانە دەبرێت بەڕێوە و ئەرکەکانی لە لایەن ئەنجومەنی کەلتوری هەرێمی خۆرئاوای یۆتەلاندوەوە پێ دەسپێدرێت. هەڵبەتە سیاسەتمەداران  بە تەواوەتی بڕیار لەسەر ئەوە نادەن کە چ جۆرە پیشانگایەک لە مۆزەخانەکاندا هەبێت یان  کۆمەلە وردەکاریەکی تر، بەڵکو ئەوان ئاڕاستەکانی دەستنیشان دەکەن. کاروبارو چالاکیەکان لە باجی گشتی پارەی بۆ دابین دەکرێت، هەروەها لە ڕێگای ئەو دەستکەوتانەی لە خزمەتگوزاریەکانەوە دەستدەکەون  و سەرباری ئەوەش لە ڕێگای هەندێک ئەرکسپێری ترەوە لە هەرێمی خۆرئاوای یۆتەلاند.

کۆکراوەکان

ڤێستئارڤێت نزیکەی یانزە ملیۆن شتوومەکی کۆکردۆتەوە. هەندێکیان بریتین لە مەتریاڵی دیجیتاڵی،  وەک وێنەی فۆتۆگرافی، وە هەندێکی تریان شتومەکی فیزیکی ترن بۆ نموونە ئێسکی ئاژەڵ و پارچە شتی دۆزراوەی سیرامیکی لێکۆڵینەوە ئەرکۆلۆجیەکاننن. دەتوانیت لە مۆزەخانەی دیجیتاڵدا چاوت بە کۆکراوە دیجیتاڵیەکان بکەوێت.  

 

 

کنتاکت

Vänerparken 13, Vänersborg
462 35 Vänersborg
010-441 42 00
 vastarvet@vgregion.se